به‌هۆی یاری كلاسیكۆ بزانه‌ چه‌ند كه‌س له‌ هه‌ولێر بریندار بووه‌

خواكوڕك

پاش یاریی كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌ خولی ئیسپانیا، به‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌سه‌ر مه‌درید به‌ ئه‌نجامی (3-2)، له‌ كوردستان و له‌ شاری هه‌ولێر 9 هاووڵاتی به‌ هۆی ته‌قه‌ی خۆشی بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ بریندرا بوونی نۆ هاووڵاتی له‌ هه‌ولێر (د.سامان بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، رایگه‌یاندوه‌ ” به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ره‌مه‌كی له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر پاش یاریی كلاسیكۆ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ بریندار بوون گه‌یشتنه‌ نۆ كه‌س، ئه‌وانه‌ی برینداریش بوون 4 یان به‌ گوله‌ بووه‌ و 5كه‌ی تریش به‌ هۆی رووداوی ئۆتۆمبێل بووه‌.

Back to top button