مه‌حمود محه‌مه‌د:پارتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌كارێكی باش ده‌زانێت و سورین له سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی

خواكوڕك
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پاش كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو پارتی سورین له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
(مه‌حمود محه‌مه‌د) گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه”ئێمه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌كارێكی باشی ده‌زانین، ئه‌وه‌ش نیه لایه‌ك رێگر بێت و لایه‌ك هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی بدات، به‌ڵام چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گرنگه، كه ده‌بیت له خزمه‌تی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت، نه‌ك ببێته عه‌رقه‌له و كێشه درووستكردن ئه‌مه له لایه‌ك ، له لایه‌كی تریشه‌وه،ئه‌و شێوازه‌ی كه په‌رله‌مانی پێكراده‌كریته‌وه ئه‌وه چۆن ده‌بێ، ئه‌وه ده‌بێت لیژنه پێكبهێندرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی.
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندوه” ئایه په‌رله‌مان پێویتسی به یاسایی په‌رله‌مان هه‌یه یان نا ئه‌مه لای ئیمه یه‌كلا بوه‌ته‌وه كه پێویستی به‌په‌رله‌مان نیه به پێی هه‌موو ئه‌و لێكدانانه‌وه كه كراون له لایه‌ن پسپۆڕانی یاساییه‌وه، بۆیه به‌ستنه‌وه‌ی ریفراندۆم به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یاخو كارانه‌كردنه‌وه‌ی هیچ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نیه، چونكه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بوه‌ته‌وه، لای ئێمه هه‌ردووكیان زه‌روورن به‌ڵام پێشینه بۆ ریفراندۆمه نه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان