ئه‌نه‌كه‌سه‌: په‌كه‌كه‌ ته‌عدامان لێ ده‌كات و باره‌گا ده‌سوتێنێت و خراپه‌كاری ده‌كات به‌ڵام تا سه‌ر نابێ

خواكوڕك

ئه‌نه‌كه‌سه‌ ده‌یه‌وێت باره‌گاكانی بكاته‌وه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان و په‌كه‌كه‌  ریگری ده‌كاتة ئه‌نه‌كه‌سه‌ش سوورن له‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان و به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن له‌ ژێر هه‌ر فشارێك بێت.

پاش ئه‌وه‌ی حزبی (په‌یه‌ده‌ سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌) رێگری له‌ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ده‌كات له‌ رۆژئاوای كوردستان، ئه‌نه‌كه‌س سوربوونی خۆی له‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان راده‌گه‌ێنن، چونكه‌ له‌ پێشووش هه‌ر په‌كه‌كه‌ بوو باره‌گاكانیان سوتاندن و دایانخستن بۆیه‌ ئیتا ئه‌مانیش وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و حه‌قێكی سرووشتی خۆیان ده‌یانه‌وێ باره‌گاكانیان بكه‌نه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ (کاوە ئازیزی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكرتی كورد-سوریا رایگه‌یاندوه‌” هه‌ر په‌یه‌ده‌ بوو باره‌گاكانی ئێمه‌ی داخست، ئێستاش ئیمه‌ بێ گوێدانه‌ ئه‌وان و بڕیاریان باره‌گاكانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ ده‌ستپیكدا له‌ قامیشلۆ ده‌ستمان پێكرد به‌ڵام په‌یه‌ده‌ دایخستۆته‌وه‌ به‌ زۆری چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌ و كادیر فراندن، به‌ڵام له‌ ژیر هه‌ر هه‌ره‌شه‌ و گوشارێك بێت ئیمه‌ باره‌گاكانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئازیزی گوتی” ئێمه‌ دڵنیاین ئه‌م بارودۆخه‌ وانامێنێت، رۆژیك دێت په‌یه‌ده‌ پاشكشه‌ بكه‌ن و رژێمی سوریا بروخێت و ئێمه‌ ده‌سلاتدار بین، دوای نه‌مانی داعش له‌ عێراق و سوریا.

Back to top button