ئاشكرا بوو دوو سه‌كرده‌ی باڵای پارتی و گۆران به نهێنی كۆبونه‌ته‌وه
خواكوڕك
به پێی زانیارییه میدیاییه‌كان دوو سه‌ركرده‌ی باڵای پارتی و گۆڕان له سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و گرنگی كوردستان و ناچوكه كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه كردووه به نهێنی.
به پێی چه‌ند زانیارییه‌كی میدیایی كه بڵاوبوته‌وه هه‌ر یه‌كه له (هۆشیار زێباری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و (قادری حاجی عه‌لی) هەڵسوڕاوی دیار و باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونەتەوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌ش چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ باسكراوه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و نزیكتربوونه‌ویی گۆڕان بۆ پرسی ریفراندۆم، چونكه پارتی پێی باشه گۆڕانیش به‌شدار بێت له‌و پرسه چونكه پرسێكی نیشتیمانیه و په‌یوه‌ندی به هه‌مووانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی باسده‌كریت دیداره‌كه له رۆژی 17/4/2017 له شاری سلیمانی دوور له چاوی كامیرا و میدیا كان بووه ، مه‌به‌ست لێی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بووه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” پاش ئه‌وه‌ی سه‌كردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی له سه‌ر پرسی ریفراندۆم به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان كۆبونه‌وه بڕیار درا به‌وه‌ی كه لیژنه‌یه‌ك پێكبهیندرێت و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بكات به مه‌به‌ستی ڕا وه‌رگرتن و بیروبۆچونی هه‌موان، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یش بۆیه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان پارتی و گۆران ئاسایی ببێته‌وه و هه‌موو لایه‌ك به‌شدار بن له پرسی ریفراندۆم.