ئه‌مریكا و میسر مانۆڕی سه‌ربازی سڵاوی هه‌ڵۆ 2017 ئه‌نجامده‌ده‌ن

خواكوڕك

هه‌ردوو ووڵاتی میسر و ئه‌مریكا، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌ ده‌ریای سوور ده‌ستپێكرد كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ ژێر ناونیشانی (سڵاوی هه‌ڵۆ 2017).
له‌ بەیاننامەیەکی سوپای میسردا هاتووه‌” ئه‌مڕۆ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی میسر و ئه‌مریكا، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌ژێر ناونیشانی “سڵاوی هه‌ڵۆ ٢٠١٧”دا ده‌ستپێكرد، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له‌ بەیاننامەکەدا باس له‌وه‌ كراوه‌”كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (سعوودیه‌، ئیمارات، به‌حرێن، كوێت، پاكستان و ئیتاڵیا) وه‌ك چاودێر به‌شداری لە مانۆڕه‌كه‌دا دەکەن و مانۆڕه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ئه‌زموون و به‌ره‌وپێشبردنی ئاسۆی سه‌ربازيی بۆ وڵاتانی دۆست رێكخراوه‌، کە ئامانج لە مانۆڕه‌كه‌ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپاكانی میسر و ئه‌مریكا و فێركردنی پێشكه‌وتووترین سیستمه‌كانی سه‌ربازیی ده‌ریاییه‌.

Back to top button