پارتی بۆ گۆڕان ریفراندۆم بەبێ كەركووك ناكرێت

خواكوڕك 

ئەمرۆ 24ی 4ی 2017 لە بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك هەموو حزبەكان جگە لە گۆڕان كۆبونەوە، لەسەر دواین پێشهات و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیش رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە یەكرێزی ناوماڵی كورد كراوەتەوە”.

سەڵاح دەلۆ ئەندامی سەركردایەتی كەركووك _ گەرمیان: پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، ریفراندۆم کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەگرێتەوە، چونكە كەركووك بەشێکی دانەبڕوام لەکوردستان و کوردیش ناتوانێت دەستبەرداریان بێت، لەروانگەی باوەڕبونیشمان بەپێکەوەژیان ئامادەین بەشی خۆشمان لەکەرکوک بدەینە پێکھاتەکانی دیکە تاوەکو لەگەڵ یەکدا بژێین”.

دەلۆ ئەوەشی ئاشكرا كرد، حزبەکەی پڕۆژەیەکی لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە بەبێ مەرج داوەتە حزبە کوردستانییەکان و لەبارەی بایكۆتەكانی گۆڕان سەڵاح دەلۆ دەشلێت پەیامێكی برایەتیمان هەیە بۆ گۆڕان و بایكۆتەكانی ئەو پارتەمان پێ باش نیە، چونكە لەرێگای گفتوگۆدا چارەسەری كێشەكان دەكرێت نەك بایكۆت”.

سەبارەت بەبایکۆتکردنی کۆبونەوەکە لەلایەن گۆڕانەوە، ئەو بەرپرسەی پارتی راشیگەیاند”پەیامی برایەتیمان بۆ گۆڕان ھەیە و بایکۆتەکەشیانمان بەباش نەزانیوە، ھەوڵدەدەین ئەو پرسەش چارەسەربکەین”.

پێشتر دیار حوسێن بەرپرسی پارتی لەكەركووك رایگەیاندبوو، هه‌موو حیزبه‌ كوردستانییه‌كان و لیستى برایه‌تییش كه‌ توركمان و مه‌سیحى  و عه‌ره‌بیش تێدانه‌ له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمن و، ده‌یانه‌وێت كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى به‌یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێن.”

 

Back to top button