لەنەخۆشخانەیەك 24 منداڵ سووتاوە ژمارەكە لەزیاد بوونیش دایە

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی لە نەخۆشخانەی یەرمووك لەبەشی ئافرەتان، ئاگر دەكەوێتەوە و 24 منداڵی ساوا، لەو بەشەدا سووتاون و گیانیان لەدەست داوە، ژمارەی ئەو منداڵانەش لە بەرز بوونەوە دایە.

 

سەرچاوەیەك لە بەغدا بەناوەندی هەواڵەكانی راگەیاندووە ئەمرۆ لە نەخۆشخانەی یەرمووك لە بەغدا ئاگرێك لە بەشی ئافرەتان دەكەوێتەوە، زیاتر لە 24 منداڵ تاوەكو ئێستا گیانیان سووتاوە و مردوون، ئەو منداڵانەش تازە لەدایكبوونە، ژمارەشیان هەروادێت بەرز دەبێتەوە،

سەرچاوەكە گوتیشی هۆكاری ئاگرەكە دەگەرێتەوە بۆ تەقینەوەی بوتڵی ئۆكسجین و لەو نەخۆشخانە، دەلێت ئەم نەخۆشخانەیە گلیەی زۆری لەسەر هەبووە پێشتر بێ خزمەتگوزاری بووە.

 

هەروەها خەڵكی حكومەت و وەزیری تەندرستی بەغدا بە بەرپرسیار دەزانن و دەلێت بەهۆی كەمتەرخەمی كارمەندان و نەبوونی خزمەتگوزاری لەو نەخۆشخانەیە ئەوە كەتۆتەوە.

Back to top button