هۆكاری دەستبەردانی جێگری سەرۆكی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

لە رونكردنەوەیەكدا جێگری سەرۆكی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، هۆكاری دەست بەردانم لە جێگری سەرۆكی پارێزگای سلێمانی لەبەر داوای جێگیری سكرتێری گشتی یەكێتی بووە، دەلێت لەسەر داوای ئەو وازم لە پۆستەكەم هێناوە، وەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا لەمەودوا كار دەكەم و دەشلێت، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا ستەمێكی یاسای‌و كارگێڕی لەبەندە كرا بەشێوەیەكی نایاسایی لەپۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهۆی ململانێكانی ناو یەكێتیەوە لادرام، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆری فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجوومەن‌و سەرۆكی ئەوكاتی ئەنجوومەن (لە ڕووی یاساییەوە) ئەنجامدەری سەرەكی ئەو پێشێلكارییە بوون”.

هەر لە روونكردنەوەكەی ئەكرەم شەریف جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دا هاتووە، كە زوو ڕێكاری یاسایی گرتووەتە بەرو تانەی لەو بڕیارە سەپێنراوە داوە، “خۆشبەختانە ڕۆژی٢٠/١١/٢٠١٦ بە بڕیاری ٢٣-ك/٢٠١٦ دادگای كارگێڕی سلێمانی بە كۆی دەنگ بڕیارە سەپێنراوەكەی هەڵوەشاندەوە، داواكاری گشتیش پشتگیری و پەسەندی هەڵوەشاندنەوەكەی كرد، هەروەها دەشلێت لەبریارەكەی دادگادا بەڕوونی هاتووە كە لادانی من لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن هیچ بنەما و پشتیوانیەكی یاسایی نییە و بە هەڵوەشاوە دادەنرێت ئەوەش بەو مانایە دێت جێگری ئێستای ئەنجومەنی كە لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە نایاساییە.

هەر لەبارەی پێشەڵكاری یاسایی گۆڕان ئەكرەم شەریف دەشلێت ئەوەی جێگەی بێ ئومێدی و سەرسوڕمانە، خۆسەپێنەكان، نەك پابەند نەبوون بە بڕیاری دادگاوە، بەڵكو سوور بوون لەسەر خۆسەپاندن، لەگەڵ ئەوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان كە خۆی بە پارێزەری یاسا دەزانێت بڕیارەكەی دادگای پێشێل كرد و ئامادە نەبوو جێبەجێ بكات.

 

Back to top button