ڤیدیۆ: ئەمشەو پۆلیسی هەولێر ئۆتۆمبێلەكەی شەقامی ئیسكانی دەستگیر كرد

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكی فەرمی دا پۆ لیی هەولێر لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیس بووك لەو هەژماری تایبەتی دا رایانگەیاندووە،  کە ئۆتۆمبێلەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی ئیسکان، دەستی بەسەردا گیراوە و تاوانبارەكەش دەسگیری كراوە”.

وەك لە راگەیاندراوەكەی پۆلیس ئەمرۆ دووشەمەدا هاتووە،شەوی ڕابردوو 23/4/2017، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە گەڕەکی ئیسکان، دوای گەیشتنی پۆلیسیش، دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا کێشاوە، دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە، ڕای کردبوو”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشكرا كردووە كەتاوانبارەكەش دەستگیركراوە دەلێت: “ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوە و بە ماوەیەکی کەم توانراوە تاوانبارەکە دەستگیر بکرێت”.

شایانی باسە شەوی 23ی 24 ی 4ی 2017 یاری نێوان ( ریال مەدرید و بەرشلۆنە) بەرێوە چوو پاش كۆتای یاریەكە، بەهۆی سەركەوتنی بەرشلۆنە، لەبەرامبەر ریال مەدرید هاوادارانی بەرشلۆنە دڵخۆشی خۆیان بەشێوازی جیاواز خستە روو، كە تێیدا چەند تاوانێكیش وەك تەقەكردن و خراپ لێخورینی ئۆتۆمبێل ئەنجامدرا”.

Back to top button