دەنگۆی گەرانەوەی نەوشێروان مستەفا بۆ كوردستان جارێكی تر بڵاو كرایەوە

خواكوڕك

جارێكی تر دەنگۆی گەرانەوەی نەوشێروان مستەفا بڵاو دەكرێتەوە كە زیاتر لە ساڵێكە كوردستانی جێهێشتووە، ئەمە لەكاتێكدایە نەوشێروان مستەفا بۆ پرسەی هاوسەرەكەشی نەگەرایەوەو كوردستان”.

لەماوەی رابردوو نەوشێروان مستەفا دوو جار كوردستانی جێهێشتوو كە لە یەكەم جار زیاتر لە 7 مانگ لەدەرەوە مایەوە، جاری دووەمیشت كە تەنها پێنج مانگ لەكوردستان مایەوە، لە رۆژی 3ی9ی 2016 بۆ جاری دووەم كوردستانی جێهێشت تا ئێستاش نەگەراوەتەوە كوردستان”.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی میدیای گۆڕان ئامادە كاری دەكات بۆ گەرانەوەی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی گۆڕان بۆ كوردستان و سەرچاوەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن، كە ناوبراو وابریارە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بگەرێتەوە، كوردستان و دەشلێن گەرانەوەی نەوشێروان مستەفا بۆ كوردستان تەنها بۆ كێشەكانی بەردەم رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕانە، سەرچاوەكە دەشلێت  پزیشكەكانی لە گەڕانەوە بۆ كوردستان سەرپشكیان كردووە بەو مەرجەی “رێنماییە پزیشكییەكان جێبەجێ بكات و هەروەها بەردەوام بێ لە وەرگرتنی چارەسەری لە كاتی پێویستدا، بەپێی ئەو پشكنینانەی بۆی كراون”.

بەرپرسێكی باڵای گۆڕان دلاوەر حاجی عوسمان بە رووداوی راگەیاندووە،نەوشیروان بەو نزیكانە دەگەڕێتەوە “هاتنەوەی ئەو زۆر زەروورە، چونكە ئێستا پێویستی زۆرمان پێیەتی”. لەبارەی هۆی دواكەوتنی گەڕانەوەشی گوتی “كێشەی ڤیزای هەبوو، ئەگینا زووتر دەگەڕایەوە كوردستان”.

Back to top button