سالێكی تر ئەمریكا بزانە چی بۆ كوردستان دەكات
خواكوڕك
وابریارە ساڵی دابێت ئەمریكا دوو لیوای هێزەكانی پێشمەرگە پڕ چەك بكات، سوپا ساڵاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو بارەیەوە دەلێت وادەی مەشق و راهێنان و پڕچەككردنی دوو لیوای پێشمەرگە لە ساڵی دابێ دەبێت لەلایان ئەمریكا”.
فەریق جەمال ئێمینکی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، ئەمەریکا دەمێکە بڕیاری داوە مەشق و ڕاهێنان بە لیواکانی یەک و دووی هێزی پێشمەرگە بکات و چەک و هەموو پێداویستییەکیشیان بۆ دابین بکات.
ئاشکرایشی کرد، وادەی ئامادەکردنی ئەو دوو لیوایە لە لایەن ئەمەریکاوە دیاری کراوە و سەرەتای ساڵی دابێ (٢٠١٨) ئەمەریکا مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەکات و پڕچەکیشیان دەکات”.