هێمن هەورامی:کێ دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە ئێستا کاتى ئەم پرسە نەتەوەییانە نییە؟
خواكوڕك
هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی سەربەخۆی و ریفراندۆمی كوردستان دەلێت،رەنگە پێشمان بڵێن بارودۆخى دارایی هەرێم بۆ ئەنجامدانى ریفراندۆم لەبار نییە و نێو ماڵى کوردى رێکنەخراوە، رەنگە بڵێن هەرێمى کوردستان دواى دەوڵەت بوون ناتوانێت خۆى بەڕێوە ببات، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەوانەى داوا دەکەن ریفراندۆم و سەربەخۆیی داوبخرێت با باوەڕمان بۆ دروست بکەن کەى کاتى سەربەخۆیی و ریفراندۆمە، دواى سێ ساڵى تر یان پێنج ساڵى دیکە. کێ دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە ئێستا کاتى ئەم پرسە نەتەوەییانە نییە؟”.
هەروەها هەورامی دەشلێت ئەنجامدانى ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافى رەواى خۆمانە، گەلى کورد لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدەین و پڕۆسەیەکى چارەنووساز لە بەردەممانە بە ئاژانسی ئەنادۆلیشی گوتووە، هەرێمى کوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانى ریفراندۆم، لە ئەمساڵدا ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدەین و بڕیارى سەرکردایەتى سیاسى کوردى و بڕیارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسعود بارزانى لەم رووەوە زۆر جددى و ئاشکرایە، ئێمە داواکارین لە لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن و پێکەوە هەنگاو بنێین، چونکە بابەتى ئەنجامدانى ریفراندۆم و سەربەخۆیی بابەتێکى نەتەوەیی و نیشتمانییە”.
پێشتر هێمن هەورامی رایەگەیاندبوو، كە زۆر كەس دەلێن هیچ دەوڵەتێك دانی بە سەربەخۆی كوردستان نەناوە، گوتی سەربەخۆی كوردستان تا رانەگەینێرێت دانی پێدا نانرێت هیچ دەوڵەتێك دان بەسەربەخۆی كوردستان نانێت پێش راگەیاندنی”.