پۆلیس:ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردبێت ده‌ستگیر ده‌كرێ و ته‌قه‌كه‌رێكی زۆریش گیراون

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی یاری نێوان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌، ته‌قه‌یه‌كی زۆر كرا له‌ شاری هه‌ولێر و زیاتر له‌ 9 كه‌س بریندار بوو، ئه‌مڕۆ به‌شیك له‌و ته‌قه‌ كه‌رانه‌ ده‌ستگیر كران، پۆلیسی هه‌ولێر داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كات.

(هۆگر عه‌زیز) گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌”پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆر كرا له‌ شاری هه‌ولێر، چه‌ندین هاووڵاتی بریندار بوو به‌و هۆیه‌وه‌ بڕیاری گرتنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌رچوو، به‌شیكیش له‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ ده‌ستگیركراون، به‌رده‌وامیشین له‌ ئێستادا به‌ دوای گومانلیكراوانی تر له‌ هه‌ولێر و ده‌ووروبه‌ری.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر داواكارییه‌كی له‌ هاووڵاتیان كرد له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌” كه‌ داوای زانیاری له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆكاری نائارامی هه‌ولێر، ئیمه‌ش وه‌كو پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ئێستادا له‌ رێگه‌ی هه‌ندێك له‌ كامێرای چاودێری شوێنه‌ گشتییه‌كان و كامێرای ماڵانه‌وه‌، سه‌رقاڵى به‌دواداچوونین بۆ ده‌ستگیكردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كانى دیكه‌.

Back to top button