زه‌وی دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان
خواكوڕك
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمی یادی 43 ساله‌ی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند” به‌م زوانه زه‌وی دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر خانه‌واده و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ریمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌ریمیش له سه‌رجه‌م پێشینه‌كان خۆش ده‌بێت له سه‌ریان.”
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 24/4/2017 له رێوڕه‌سمی 43 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ، (مه‌حمود حاجی ساڵح) وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند” به‌م زووانه بڕیاری تاپۆكردنی ئه‌و خانوانه ده‌درێت كه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دانراون و حكوومه‌ت له هه‌موو پێشینه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان خۆش ده‌بێت كه پێیان دراوه، هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا كه‌سوكاری شه‌هیدان زه‌وییان پێ ده‌درێت كه تا ئێسته سوودمه‌ند نه‌بوون.