ئه‌مریكا واده‌ی پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دیاریكرد
خواكوڕك
واده‌ی پڕچه‌ككردنی دوو لیواكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكرا كرا و سوپا سالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌مریكا واده‌ی مه‌شق و پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیاریكردوه بۆ ئه‌و دوو لیوایه‌یی كه پرچه‌كده‌كرێن.
(فەریف جەمال ئێمینکی) سوپا سالاری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگه‌یاندوه” ئەمەریکا وادەی مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردنی لیواکانی یەک و دووی هێزی پێشمەرگەی دیاری کرد، کە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو،ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنیش بێت” ئەمەریکا دەمێکە بڕیاری داوە مەشق و ڕاهێنان بە لیواکانی یەک و دووی هێزی پێشمەرگە بکات و چەک و هەموو پێداویستییەکیشیان بۆ دابین بکات.
ئاشکرایشی کرد، وادەی ئامادەکردنی ئەو دوو لیوایە لە لایەن ئەمەریکاوە دیاری کراوە و سەرەتای ساڵی داهاتوو (٢٠١٨) ئەمەریکا مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەکات و پڕچەکیشیان دەکات.