ئایا ئیران توانای ڕاگرتنی ھەنگاوەكانی ھەرێمی كوردستانی عێراقی ھەیە

خواكوڕك
دوابەدوای ھەنگاوەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ بەھێزتركردنی پێگە جیوپۆلەتیكیەكەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست ناوەندی ھێز و بڕیار لە ئیران لە جموجووڵێكی زۆر بەھێزدایە لە عێراق و ناوخویی ھەرێمی كوردستان ، ئەم فشار و دەسێتوەردانانەی ئیرانیش لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە بە ھوموو شێوەیەك كەوتە واری جێبەجێكردبەوە .

كوردستانی عێراق ساڵانێكی زۆرە پەیوەندییەكی بەھێزی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئیران ھەیە ھەموو پارتە سیاسیە و چەكدارییە كوردییەكانیش لە ماوەی ٥٠ ساڵی سەدەی ڕابردوو لە ئیرانەوە خۆێان ساز و ئامادە كردوە بۆ بەرگریكردن لە دوزەكەیان بەڵام لە دوای رۆخانی سەدام حسین و ھاتنی ئەمریكا ئەم پەیوەندیانە فۆرمێكی تری وەرگرتووە چ بۆ ئیران وەك دەولەتێكی بە ھەژموون و چ حكومەتی ھەرێم و پارتە سیاسیەكانی كوردستانیش ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی بارزانی كار دەكات بۆ بۆنیادنانی پەیوەندییەكی فۆرمەڵكراوی دیپلوماسی
و پرتۆكۆڵیی درێژخایەن ئەمەش بە ئێران قبوڵكردنی ئەستەمە تەواو پێچەوانەی ویستی ئەوە، ھەرچی لایەنەكانی ترە كیشەیان نیە لە شێوازی ئەو پەیوەندیانەی كە سوپاو ھەواڵگری ئێران نەخشەی دەكات ، بە نمونە جێبراڵ قاسم سولەیمانی كە خاوەن ھیچ پوستێكی دیپلوماسی و سیاسی نیە ئەمڕۆ بەھێزترین فەرماندەیە لە عێراق جگە لە بارزانی و پارتەكەی نەبیت كەس خاوەن وێری سیاسی و سەربازی نیە كە فەرمانڕەوایەتیەكەی ئەم جینرالەی لا قبوڵ نەبێت .

ئەلمۆنیتەر دەڵێت : ڕێفراندۆمی كوردستان یەكێكە لە ھەنگاوانەی ھەرێمی كوردستان كە تەواوی ناوەندە ستراتیژییەكانی ئێرانی ھێناوەتە ھەژیین ، لێكنزیبوونەوەكانی سەركردەكانی سیاسی و پارلەمانتارانی بزوتنەوەی گوڕان و یەكێتی لە ئێران ھاوپەیمانانی لە بەغداد ھەر چەند بەھێز بووبیت تاكو ئێستا نەیتوانیوە ببێتە ڕێگر لە بەردەم پێشكەوتنەكانی ھەرێم و پرۆسەی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی ، سەرەڕای ھاوسنوری ئێران لەگەڵ ھێزە سیاسیە دژەكانی بارزانی و پڕۆژەكانی نەیتوانیوە كارێگەریێەكی ئەوتۆ دروستبكات چونكە سەرەڕای ھەموو كەمووكوڕی و شكستەكانی ھەرێم ئیدارە سیاسیەكەی پڕۆژەی رێفراندۆم و سەربەخۆیی بەھێزە و ھاوتەریبە لەگەڵ خەونی زۆرینەی نەتەوەی كورد.

ئەمۆنیتەر لە زاری سەركردەیەكی PDKI بە ناوی “ھێمن سەیدی ” ئاماژەی داوە بەوەی بەشێكی ھەرە سەرەكی لە پرۆژە ستراتیژییەكەی ئێران تواندنەوەی نەتەوەی كوردە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ناو خۆیدا و پێكەوە گرێدانی ھێلەكانی بازرگانی و ئابوری و جوگرافی و مرۆیی “تارانە بە كەناراوەكانی دەریای “ناوەڕاست “مێدیتەرانە” لە ساڵانی ڕابردووش بە سەركردایەتی قاسم سولەیمانی كارو پلانی بەردەوامی بۆ كراوە ، گەورەترین ڕێگریش جوگرافیا و سەربەخویی كوردستانە لە بەردەم ئەم ستراتیژە مەزنەی ئێران .
Chat conversation end
Sent from Messenger

Back to top button