پەكەكە رێگری لە برینداری پێشمەرگە دەكات و توركیاش بۆردوومانی پێشمەرگەی كرد لە شنگال

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە فرۆكەكانی سوپای توركیا ئەمرۆ بەیانی هێرشیان كردۆتە سەر چیای شنگال و پێش هێرشەكە، پارتی كرێكارانی كوردستان بارەگاكانی خۆی لە چیای شنگال چۆڵكردوە، لەمیانی بۆردوومانی فرۆكەی توركیا پێنج پێشمەرگە شەهید بوونە، 7 پێشمەرگەی تر بریندار بوونە، 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پێش هێرشەكە گەریلایەكانی پەكەكە بارەگاكانی خۆیان لە چیای شنگال چۆڵكردووە لە ئەنجامدا فرۆكەكانی توركیا بۆردوومانی هێزی پێشمەرگەیان كردووە، لەئەنجامدا 5 پێشمەرگە شەهید بوونە، 7ی دیكەش بریندار بوونە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن پەكەكە رێگری لە پێشمەرگەی برینداریش كردووە، كە بۆ نەخۆشخانەكان بگوازرێتەوە، رێگای سەرەكی چیای شنگالیان گرتووە،

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند هێزەكانی پەكەكە رێگای سەرەكی چیای شنگالیان گرتووە، رێگا نادەن پێشمەرگە بریندارەكانی بۆردوومانی چیای شنگال بگوازرێنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە، هێزەكانی پەكەكە پێش بۆردوومانەكە بارەگاكانی خۆیان لە چیای شنگال چۆڵكردبوو”.

Back to top button