پەكەكە رێگری لە گواستنەوەی بریندارەكانی پێشمەرگە دەكات لە شنگال

خواكوڕك 

سەرۆكی ئەنجوومەنی شنگال دەلێت ساڵێكە ئێمە دەلێنە پەكەكە واز لە شنگال بهێنە و گوێیان بەكەس نەدا، ئەوەبوو هێزەكانی هەرێمی كوردستان  گەیشتنە شنگال و پۆلێک پێشمەرگە شەھید بوون، لە کاتێکدا ئەوەی لێی دەترسیان ڕووی دا، ئێستاش ھەموو ئامانجەکانیان بۆ ئەوەیە کە شنگال لەیەکتری داببڕێنرێت و لێک جیابکرێتەوە هەروەها دەشلێت  لە کاتی بۆردومانەکانی تورکیا، جگە لە شەهیدەکان، چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون، بەڵام: لە کاتی گواستنەوەیاندا بۆ ڕێگای دھۆک، لەلایەن ھێزەکانی پەکەکەوە ڕێگری کرا و نەیانهێشت پێشمەرگە بریندارەکان بۆ دهۆک بگوازرێنەوە، بۆیە بە ناچاری ڕێگەیەکی دوورتر و جیاواز گیرایە بەر، تا بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە سنووری شاری شنگال بۆردومان کرد و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوونە، 7ی دیكەش بریندار بوونە، ئەمە لەكاتێكدایە پێش بوردوومانەكە، پەكەكە بارەگاكانی خۆی چۆڵكردبوو، لەئێستاشدا رێگری لە گواستنەوەی بریندارانی هێزی پێشمەرگە دەكات”.

Back to top button