لەبەر رێگری كردن لە گواستنەوەی بریندارانی پێشمەرگە لەلایان پەكەكەوە پێشمەرگەیەكی تر شەهید بوو

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ بەرەبەیانی فرۆكەكانی توركیا بۆردوومانی چیای شنگالیان كردووە، لەمیانی بۆردوومانەكە پێنج پێشمەرگە شەهید بوونە، 7ی دیكەش بریندار بوون، بەڵام لەبەر رێگری كردن لە گواستنەوەی بریندارانی پێشمەرگە لە چیای شنگال لەلایان هێزەكانی پەكەكەوە، بریندارێكی تری هێزی پێشمەرگە شەهید بووە”.

سەرچاوەیەك بەخواكوڕكی راگەیاند بەهۆی تاخیر گەیاندنی بریندارانی پێشمەرگە بۆ نەخۆشخانە، پێشمەرگەیەكی تر بەناوی (هەژار) كە خەڵكی زاخۆیە، شەهید دەبێت، دەلێت هۆكاری شەهید بوونی تاخیر گەیاندراوە بە نەخۆشخانە”.

شایانی باسە بەرەبەرانی رۆژی سێشەممە، فرۆكەكانی توركیا بۆردوومانی چیای شنگالیان كرد پێش بۆردوومانەكە هێزەكانی پەكەكە بارەگاكانی خۆیان لە چیای شنگال چۆڵكرد، پاشان رێگریان لە بریندارەكانی پێشمەرگە كرد لەچیای شنگال”.

Back to top button