بەیاننامەیەك لە سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا دەربارەی هێرشی سەرچیای شنگال
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاندووە، كە فرۆكەكانیان بارەگاكانی پەكەكە لە چیای شنگال و چیای كاراچۆغیان لە سوریا كردۆتەوە، ئامانج دەلێت بە ئامانج گرتنی ئەو ناوچانە بەهۆی ئەوەیە، كە هێزەكانی پەكەكە لەو ناوچانە دا جێگیرن”.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هۆكاری هێرشی سەر چیای شنگال ئاشكرا دەكات لە راگەیاندراوی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو چەکدارانەی لەو ناوچانەوە بۆ نێو خاکی تورکیا دزەیان پێکراوە و ئەو چەک و تەقەمەنییانەی بۆیان رەوانە کراوە، لەرێگەیانەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی سوپا لەسەر سنوور و دوایین جاریش لە دیاربەکر تونێلێکیان هەڵکەندووە بەمەبەستی ئەنجامدانی وێرانکاریی و کوشتنی بەکۆمەڵ کردەوەیەکیان رێکخستووە”.
سوپا توركیا دەشلێت هۆكاری هێرشەكانی فرۆكەكانیان، ئەوەیە، سووریا و باکووری عێراق لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و درێژکراوەکانی لە هەریەک لەو دوو وڵاتە، بەمەبەستی رەوانەکردنی تیرۆریست، چەک و تەقەمەنی و ماددەی تەقینەوە بۆ تورکیا، بە تایبەت لە ماوەی رابردوو بەشێوەیەکی چڕ و پڕ بەکاردەهێنرێت بۆیە ئەمانە ئامانجی ئێمە دەبن و هێرشەكانیشمان بەردەوام دەبێت”.