پەكەكە پێش فرینی فرۆكەكانی توركیا بارەگاكانی چۆڵكرد
خواكوڕك
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەلێت بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە، 25ی 4ی 2017 پەكەكە هێزەكانی خۆی لە بنكە و بارەگاكانی خۆی بردە دەرەوەو ئەمەش بۆ ئێمە سەرەتا جێگای سەرسورمان بوو بەڵام دوای دوو كاتژمێر هێرش كرایە سەر چیای شنگال و هێزەكانی پێشمەرگە لەلایان فرۆكەكانی سوپای توركیا”.
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە كە فەرماندەی ئەو هێزەی پێشمەرگەیە، كە بەر بۆردوومانی فرۆكە جەنگیەكانی كەوتووە، دەلێت بەرەبەیانی ئەمرۆ پێش هێرشی فرۆكەجەنگیەكانی توركیا پەكەكە بەشێوەیەكی گوماناوی هێزەكانی خۆی لەناو بنكە و بارەگاكانی خۆی گواستەوە و بنكە و بارەگاكانی چۆڵكرد، دەلێت ئەمە بۆ ئێمە جێگای سەرسورمان بوو، بەڵام دوای زانیمان كە فرۆكەكان توركیا بۆردوومانیان كردین”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك جگە لە چوڵكردنی بنكە و بارەگاكانی رێگریشیان لە بریندارانی هێزی پێشمەرگە دەكرد، كە بۆ نەخۆشخانەكان دەگوازرانەوە، ئەمەش بوو وای كرد پێشمەرگەیەكی تر شەهید ببێت”.