وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌

خواكوڕك

مەریوان نەقشبەندی سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حاجیانی هەرێم، له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، راگه‌یاندراوێك له‌باره‌ی جلو به‌رگی حاجیانی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ هاتووه‌، زانیاری ئەوەمان پێگەشتوە كە هەندێ لەخاوەن كۆمپانیاكان لەبەرامبەر ئەم جۆرە جلوبەرگە موەحەدە كە تایبەتە بەحاجیانی ئەمساڵی هەرێم بڕی 70هەزار دیناریان وەرگرتوە لەهەر حاجیەك.
نه‌قشبه‌ندی هۆشداری ده‌دات به‌ كۆمپانیاكان و نووسێت، ئاگاداری هەمووان دەكەینەوە كە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە تەنها 15هەزار دیناری لەسەر هەر حاجیەك داناوە بۆ دابینكردنی ئەم جلوبەرگە لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكانەوە.
له‌ درێژه‌ی هۆشداریه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سزای ئیداری و دارایی كۆمپانیاكان ده‌درێت له‌ئه‌گه‌ری سه‌رپێچی كردنی نرخه‌كان و ده‌ڵێت: هەركەس لەبەرامبەر ئەم جلوبەرگە زیاتر لە 15هه‌زار دینار وەربگرێت، سزای ئیداری و دارایی دەدرێت و كۆمپانیاكەشی دەخرێتە لیستی رەشەوە.

Back to top button