وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: بارزانی هه‌ڵوێستی ده‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و بوونی په‌كه‌كه له خاكی كوردستان
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا راگه‌یاند و داوای ده‌ستبه‌جێ چۆڵكردنی سنوره‌ی شنگال له په‌كه‌كه ده‌كات، كه به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه شه‌هیدی و برینداری هه‌یه له بۆردوومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا.
(هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نەتەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌ینێت”ئیمه زیاتر له ساڵیكه بانگه‌واز و هاوار ده‌كه‌ین كه په‌كه‌كه شنگال چۆڵبكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌كه‌وێته ناو ئه‌و هاوكێشه هه‌رێمایه‌تیه‌وه كه ئێستا درووست بووه، ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ده‌ترسیان كه روونه‌دات روویدا به‌داخه‌وه، ئێمه زه‌ره‌رمه‌ندبووین، پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید و بریندار بووه له هێرشه‌كان و باره‌گامان سوتاوه، بۆیه پێشمان باشه به زووترین كات په‌كه‌كه به هه‌ڵوێستی خۆیدا بچیته‌وه،ناوچه‌كانی هه‌ریمی كوردستان چۆڵبكات، داواش له توركیا ده‌كه‌ین به هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكات و نامانه‌وێت به هۆی كێشه‌یی نێوان ئه‌وان ئێمه‌زیان مه‌ندبین.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زیاتر گوتویه‌تی”هێرش به‌رده‌وام ده‌بێت به بۆچوونی ئێمه تا په‌كه‌كه له شنگال بێت،چونكه عێراق سه‌روه‌ری و سیاده‌ی خۆی پێناپارێزرێت، بۆیه ئیمه هه‌میشه به په‌كه‌كه‌مان وتووه كه هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه و كوردستان له‌به‌رچاوبگرن، ئه‌گه‌ر نا توركیا زه‌ره‌ری زیاتر له په‌كه‌كه ده‌دات و كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه”كه لەسەر ئەم ھێرشە ھەموو دونیا ئاگادارە پێشمەرگە وەک ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رێگای سەرۆک (مه‌سعود بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ھەڵوێستی ڕوونی دەبێت بۆ رای گشتیی جیھان و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.