ناوی پێشمەرگە شەهیدەكان بڵاو دەكرێتەوە
خواكوڕك
میدیاكانی پەكەكە و توركیا لەسەر هێرشی توركیا بۆ سەر چیای شنگال بڵاویان كردەوە كە 26 فرۆكەی توركیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شنگال دەستپێكرد، كە تێیدا فەرماندەی دیروك و شنگالی كردۆتە ئامانج، بەڵام پێش هێرشەكە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بنكە و بارەگاكانی خۆی چۆڵكرد، لەبەرامبەردا 7 كەس بریندار بوون، پێنج پێشمەرگە شەهید بوونە”.
سەرچاوەیەكی ئاگاداری بەخواكوڕكی راگەیاند چوار پێشمەرگە شەهید بوون، بەڵام یەكێكی تر لە رێگای گواستنەوەی بریندارەكان كە پەكەكە رێگری لێكرد، لەرێگادا شەهید بووە، سەرچاوەكە ناوی پێشمەرگە شەهیدەكان ئاشكرا دەكات و دەلێت پێنج پێشمەرگە شەهید بوونە كە بریتین لە( ئیدریس عەبدوڵڵا، پێشمەرگە، خەڵکی ئامێدی- ئیسماعیل سەعید باپیر، پێشمەرگە، خەڵکی ئامێدی.- مستەفا رەسوڵ حەمۆ، پێشمەرگە، خەڵکی ئامێدی- بەهجەت محەمەد سەعید، کارمەندی ئاسایش، خەڵکی شنگال، موسڵمان- هەژار ئەکرەم، کارمەندی پەیوەندییەکان، خەڵکی دەڤەری بەرواری باڵا لە دهۆک.