قایمقامی شنگال: داوا لە توركیا و پەكەكە دەكەین شەڕی خۆیان نەهێنە شنگال

خواكوڕك 

مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بەخواكوڕكی راگەیاند هۆكاری هێرشی توركیا بۆ سەر شنگال پەكەكەیە، پەكەكە گوێ لە كەس ناگرێت و خەڵك شنگال و هەموو دونیا دەلێت فەرموو بۆ دەرەوە پەكەكە هەر نەچوو بۆ دەرەوە ئێستاش ئەوەی لێی دەترسیاین روویداو ئەوەشی بووە قوربانی پێشمەرگە بوو ئەوان پێش بوردوومانی فرۆكەی توركیا بنكە و بارەگاكانی بەجێ هێشت”.

قایمقامی قەزای شنگال دەشلێت، داوا لە تورکیا و پەکەکە دەکەین شەڕ نەهێننە شنگال… شنگال دەڤەرێکی وێرانەیە، پێویستی بە زمانی دایەلۆگ و ئاوەدانکردنەوەیە”.

لەبارەی ئەو هێزانەی هەپەگە و یەبەشە کە بارەگایان لە شنگال داناوە، مەحما خەلیل دەڵێ “زیاتر لە 10 جار داوامان لە یۆنامی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیکەش کردووە، ئەو هێزانەی بە نایاسایی لە ناوچەکەن، نەبنە هۆکار بۆ بۆردوومانکردنی زیاتری دەڤەرەکە”.

بەگوتەی قایمقامی شنگال لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەی تورکیا بۆ سەر چیای شنگال پێنج بارەگا بۆردوومان کراون، کە یەکێکیان بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە بووە چوار بارەگاكەی پەكەكە چوڵكراون پێش هێرشەكە و بارەگاكەی پێشمەرگەش قوربانی و بریندار لێكەوتەوە”.

 

Back to top button