میدیاكانی هۆلەندا باسی هەرێمی كوردستان دەكەن
خواكوڕك
رۆژنامەی بەناوبانگی هۆلەندی تراو (Trouw) لە بابەتێكی دا باس لەسەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی شانشینی هۆلەندا دەكات بۆ كوردستان و ستایشی رۆڵی پێشمەرگە و پێگەی سەركردایەتی پێشمەرگەی دەكات.
لە بابەتەكەدا نووسەری بەناوبانگی هۆلەندی یودین نیۆرینك دەلێت: ستراتیژیەتی جەنگ دژی داعش و رزگار كردنی مووسڵ و پێگەی پێشمەرگە، وای لەسەرۆك وەزیرانی هۆلەندا كردووە سەردانی هەولێر بكات.
هەروەها میدیاكانی هۆڵەندا باس لە پێگەی سیاسی و ژینگەی لەباری هەرێمی كوردستان، و كەلتووری خەڵكی كوردستان و پێكەوە ژیانی پێكهاتی ئاینی و نەتەوەی خەڵكی كوردستان، و حەوانەوەی ئاوارەكان و سەركردایەتی كردنی شەڕی داعش بۆتە جیگای سەرسورمان بۆ هۆلەندیەكان. هەر لەدرێژەی بابەتەكەدا میدیا هۆڵەندیەكە باس لە گرینگی و جەسارەتی رۆڵی پێشمەرگە و سەركردایەتی هێزەكانی پێشمەرگە هەرێم دەكات لەرووبەروو بوونەوەی داعشدا. هەروەها میدیاكان پێشنیار بۆ حكومەت و پەرلەمانی وڵاتەكەی دەكات و دەلێت: دهبێت هۆڵەندا درێژە بە مانەوەی لەكوردستان بدات، و پێویستە هۆلەندا زیاتر پەرە بە چاڵاكیە سەربازیەكان و راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە بدات، بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش و سەقامگیری جیهان.