به‌ ئاگاداری و پرسی سێ ووڵات توركیا هێرشی كردۆته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه‌ سوپای توركیا له‌ رێگای فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ له‌ شاری دێرك له‌ رۆژئاوای كوردستان، به‌ پێی زانیارییه‌ میدییایه‌كان هێرشه‌كانی توركیا به‌ ئاگاداری سی ووڵات ئه‌نجامدراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ له‌ ه‌رچاوه‌ میدییایه‌كان وه‌ریگرتوون، هێرشی فرۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال و رۆژئاوای كوردستان به‌ ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ر سی ووڵاتی (ئه‌مریكا و رووسیا و عێراق) بووه‌ و پێشتر راوێژ كراوه‌ بۆ لیدانی په‌كه‌كه‌، و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ند بون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش بۆ ئه‌و پرسه‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واووی كردووه‌.

هه‌روه‌ك توركیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” هۆكاری بۆردومانی ئه‌وناوچانه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ مه‌ترسی بونه‌ بۆ سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی.

Back to top button