یه‌كێتی هۆشداری توند ده‌داته‌ به‌رپرس و كادیره‌كانی و ئۆتۆمبێلی جام ره‌شیش قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

خواكوڕك

یه‌كێتی له‌ شاری كه‌ركوك هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌ندام و كادر و لاینگرانی خۆیه‌وه‌ كه‌ هیچ كارێكی ناڕه‌وا و ناشرین به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش وه‌كو یه‌كێتی له‌و ره‌فتارانه‌ به‌رپرس نیه‌ و له‌كه‌سیشی قبوڵ ناكه‌ن به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه‌ هیچ خراپه‌كارییه‌ك بكات.

(ئاسۆ مامه‌ند) بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسیی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند”هه‌ر كه‌سێك له‌ ناو یه‌كێتیه‌وه‌ بچێته‌ سه‌ر ماڵ و دەزگاكان پەیوەندی بەئێمەوە نیە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی جام ڕەشیش ڕەت دەكەینەوە، هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس و كادیر و ئه‌ندامانی ئێمه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، پیویستیشه‌ ریوشوینی ئه‌منی توند بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌نه‌كات خراپه‌كاری به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه‌ بكات له‌ كه‌ركوك.

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی زیاتر گوتی” یەكێك لە دیاردە بڵاوه‌كانی شاری كەركوك بوونی ئۆتۆمبێلی جام ڕەشە و لە ئێستاوە یەكێتی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش لە ئەندامان و كادران و بەرپرسەكانی قەدەغە دەكات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نین ته‌عدا له‌كه‌س بكرێت.

 

Back to top button