فه‌رمانده باڵاكانی په‌كه‌كه له ترسی هێرشه‌كانی توركیا هه‌ڵهاتن
خواكوڕك
پاش ئه‌نجامدانی بۆردومان له لایه‌ن سوپای توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ له شاری دێرك، به پێی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به (خواكوڕك) فه‌رمانده باڵاكانی په‌كه‌كه ئاگاداری هێرشه‌كه بوون.
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كرد له سنوری شنگال و رۆژئاوای كوردستان، به پێی چه‌ند زانیارییه‌كی تایبه‌ت به (خواكوڕك) فه‌رمانده باڵاكانی په‌كه‌كه له سنوره‌كه ئاگاداری هێرشه‌كه بوون بۆ سه‌ریان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانبار نه‌كرێن به‌وه‌ی ترساون له‌وه‌ی له‌ناو بچن ده‌نگیان نه‌كردووه پێش هێرشه‌كه‌ش باره‌گاكانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر بۆردوومانی هێرشه‌كه و تیا بچن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه زۆرێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م بۆردوومانه سه‌ره‌تایی هێرشه‌كانی توركیایه بۆ سه‌ر په‌كه‌كه و به‌رده‌وامی ده‌بێت، ته‌نها چاره‌سه‌ر و رێگا چاره ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه له سنوری شنگال بكشێته‌وه.