نازم هه‌ركی: ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به كوردی كردووه به‌عس نه‌یكردوه
خواكوڕك
جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی و به‌گری لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت”هێرشی فرۆكه‌كانی توركیا، هه‌مووی به‌هۆی سه‌ركێشی و عینادی په‌كه‌كه‌یه‌وه، بۆیه ده‌بێت په‌كه‌كه عاقڵ بێت و شنگال چۆڵبكات ئه‌وه باشترین رێگا چاره‌یه بۆ ئه‌وان.
(نازم كه‌بیر ھەرکی) جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی و به‌گری لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاندوه”زۆرمان به په‌كه‌كه گوت كه ئێره جێبهێڵن و برۆنه شوێنی كاری خۆتان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دات، پیمان گوتن مه‌بنه هۆكاری ماڵوێرانكردن و گووشتنی خه‌ڵكی سڤیل و ئاواره‌بوونیان، به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كردین، په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكاری چۆڵكردن و داگیركردنی 515 گوند له لایه‌ن خۆیانه‌وه، له كوردستانی باشوور، ئه‌وه‌ی به‌عس به كوردی نه‌كردووه، په‌كه‌كه له كوردستانی باشوور ئه‌نجامیدا، بۆیه ده‌بێت زۆر به‌په‌له په‌كه‌كه كوردستان به‌جێبهێلێت.
جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی و به‌گری لە پەرلەمانی کوردستان راشیگه‌یاند”ھەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەریی خاكی خۆیەتی و ئەوان بوونەتە ھۆکاری ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال و وایان کردووە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان نەیەنە شنگال و ئێستاش ئەو سیاسەتەی ئەوان بوو وای کرد کە چه‌ندین پێشمەرگە شەھید و بریندار ببن و شنگال بکەنە قوربانیی ململانێی ھەرێمایەتی له نێوان خۆیان و توركیا زۆر به‌داخه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر چی زووه په‌له بكرێت له چۆڵكردنی شنگال له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چونكه ئه‌مه دواین بۆردومان نابێ ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بمێنێته‌وه.