پارتی بۆردوومانی هێزەكانی پێشمەرگە قابیلی قبوڵ نیە

خواكوڕك 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بۆردوومانی هێزەكانی پێشمەرگە و چیای شنگال لەلایان فرۆكەكانی توركیا راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا رایگەیاند، ئێمە لە كاتێكدا کە نیگەرانین بە لێدانی سەنگەر و بنكەكانی پێشمەرگەكانمان و بە توندی نارەزایی دەردەبڕین و تەئكید دەكەینەوە كە ئەو جۆرە پەلامارە گەر هەڵەش بێت بەهیچ جۆرێك قابیلی قبوڵ نییە، جارێكی دیكە ئەو راستییە بە بیری هاوڵاتیانی خۆمان و هەموو لایەك دێنینەوەوە كە ئەم روداوە و هەر روداوێكی دیكەی هاوشێوە لە ئاكامی وجودی نارەوا و خۆسەپێنی پەكەكەیە لە هەرێمی كوردستاندا. وجودێك كە جگە لە شەڕ و گێچەڵ و رێگرتن لە ئاوەدانكردنەوە، هیچ سوود و قازانجێكی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان نەبووە و نییە، ئەمە یەكەم جاریش نییە خەڵك و هاوڵاتیانی ئێمە دەبنە قوربانی سیاسەتە ناكامەكانی پەكەكە كە گۆڕەپانی خۆی بەجێهێشتووە و بەناهەق شەڕی بۆ هەرێمی کوردستان گواستۆتەوە.

دەقی راگەیاندراوەكە

راگەیاندراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆكەكەكانی توركیا بنكەكانی پەكەكەیان لە چیای شنگال بە خەستی بۆردومان كرد. بەداخەوە لەو بۆردومانەدا سەنگەرێكی پێشمەرگەش بەركەوت و ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و بریندار بوون.
ئێمە لە كاتێكدا کە نیگەرانین بە لێدانی سەنگەر و بنكەكانی پێشمەرگەكانمان و بە توندی نارەزایی دەردەبڕین و تەئكید دەكەینەوە كە ئەو جۆرە پەلامارە گەر هەڵەش بێت بەهیچ جۆرێك قابیلی قبوڵ نییە، جارێكی دیكە ئەو راستییە بە بیری هاوڵاتیانی خۆمان و هەموو لایەك دێنینەوەوە كە ئەم روداوە و هەر روداوێكی دیكەی هاوشێوە لە ئاكامی وجودی نارەوا و خۆسەپێنی پەكەكەیە لە هەرێمی كوردستاندا. وجودێك كە جگە لە شەڕ و گێچەڵ و رێگرتن لە ئاوەدانكردنەوە، هیچ سوود و قازانجێكی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان نەبووە و نییە، ئەمە یەكەم جاریش نییە خەڵك و هاوڵاتیانی ئێمە دەبنە قوربانی سیاسەتە ناكامەكانی پەكەكە كە گۆڕەپانی خۆی بەجێهێشتووە و بەناهەق شەڕی بۆ هەرێمی کوردستان گواستۆتەوە.
وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی خۆمان بۆ گیانی شەهیدە قارەمانەكانمان و خواستنی هیوای شیفا و چاكبونەوە بۆ بریندارەكانمان، جارێكی دیكە تەئكید دەكەینەوە كە پەكەكە دەبێ شنگال و دەوروبەری چۆڵ بكات و ئەگەر كەمترین خەمخۆری بۆ خەڵكەكەی تێدایە با لێگەڕێت لە جیاتی بۆردومانی فرۆكەی توركیا، دەستی ئاوەدانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بگاتێ.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
25/4/2017

Back to top button