ماڵپەرێكی یەكێتی دەلێت قادری حاجی عەلی بە یوسف محەمەدی گوتووە دەستلەكاربكێشەوە
خواكوڕك
ماڵپەرێكی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان باس لە كێشە و ئاڵۆزیەكانی ناو گۆڕان دەكات و دەلێت قادری حاجی عەلی بە یوسف محمەدی گوتووە، كە دەست لەكار بكێشێتەوە، لە سەرۆكی پەرلەمان و چونكە هۆكاری ئاڵۆزیەكانی ناو گۆڕان و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوەشی راگەیاندووە، دوای داواکردنی پێكهێنانی کۆمیتەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هاوشێوەی پێک هێنانی لیژنەیەک بۆ ریفراندۆم کێشە کەوتووەتە ناو دوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە”.
ماڵپەری (متمانە)ی سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەواڵێكدا ئاماژەی بە كێشەكانی ناو گۆڕان داوە وەك ئەوە لە سەرچاوەی ناو گۆڕان زانیاریەكانی بەدەست هێناو دەلێت کێشەی نێوان باڵی پیران وباڵی گەنجانی ناو گۆڕان تا دێت قوڵتر دەبێتەوە، بەجۆرێک بەرەی گەنجانی ئەو حزبە کە لە هەمان کاتیشدا کە بە ئیخوان ناسراون ڕازین بەوەی کە کۆمیتەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دروست بکرێت و لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەوە پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەڵام باڵی پیران بە هەڵوێستەیان ڕازی نین و دەیانەوێت بەهەرجۆرێک بێت یوسف محەمەد لەو پۆستە دوور بکەوێتەوەو کەسێک لە باڵی پیران بکرێتە سەرۆکی پەرلەمان.
بەپێی زانیاری سەرچاوەی ماڵپەرەكە چەند جارێک قادری حاجی عەلی سەردانی یوسف محەمەدی کردووە کە دەست بەرداری ئەو پۆستە ببێت بەڵام ڕازی نەبووە هەربۆیە بووە بەدەمەقاڵەیان و قادری حاجی عەلی بە یوسف محەمەدی ووتووە تۆ بوییتە هۆی دروست بوونی کێشەکانی ناو گۆڕان و هەروەها ناو حکومەتی هەرێمیش.
لە كۆتایی دا ماڵپەرەكە ئاماژەی بە پاڵپشتی یەكگرتوو دەكات بۆ باڵی گەنجانی ناو گۆڕان، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بە پاڵپشتی هێزی تر لە باڵی پیرانی ناو گۆڕان”.