بارزانی پێشوازی لە مەزهەری خاڵقی كرد

خواكوڕك 

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورە و ناوداری كورد مەزهەر خاڵقی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئەحواڵپرسینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مەزهەر خاڵقی كرد بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە ژیانی فەرهەنگی و كولتووریی گەلی كوردستان گێڕاویەتی و هەروەها هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرەكانی بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی بۆ خواست و ڕایگەیاند كە مەزهەری خاڵقی جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە.
هەر لەم دیدارەدا مەزهەر خاڵقی سوپاسی ئەرك و ماندووبوون و خەباتی سەرۆك بارزانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی ئەوەی خستەڕوو كە هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی كوردستان.

Back to top button