یەكێتی خاوەنی راستەقینەی شنگال هەرێمی كوردستانە

خواكوڕك 

ئەمرۆ سێشەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر شنگال بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەی دا رایگەیاندووە، خاوەنی ڕاستەقینەی شنگال، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باشترین چارەسەریش بۆ دۆخی شارەکە، پێکهێنانی پارێزگایەکی نوێیە لە ناوچەکە”.

هەر لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە كەوێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە،  مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای گەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25/4/2017،  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردومانی پێشمەرگە و پەکەکەیان کردووە کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەک پەکەکە ناویان نەهێناون هەروەها یەکێتی وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە ئاسمانییەکە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێگەی شەڕ دوو سەدەیە لە ناوچەکەدا دژی نەتەوەی کورد تاقی کراوەتەوە و ”هەر بێهودەیە“.  بۆیە تاقە چارەسەر، دانوستاندنی ڕاستەقینەی دابینکردنی مافە دیموکراسییەکانە، وەک یەکێتی دەڵێت.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دووپاتی کردووەتەوە: ”کێشەی شەنگال، ھەر بە گفتوگۆ دەبێت، بەپێی ڕێسا و یاسای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێ. خاوەنی راستەقینەی شەنگالیش، خەڵکی شەنگال‌ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. باشترین چارەسەریش، پێکھێنانی پارێزگایەکی نوێیە بۆ ناوچەکە. ھەتا زووشە، چارەسەری دۆستانە بدۆزرێتەوە باشترە، ئەگینا ڕووداوی کارەساتبارتر و چاوەڕواننەکراوتر، ڕوودەدەن“.

Back to top button