میدیا جیهانیەکان:ئێران گرفت بۆ ڕیفراندۆم لە کوردستان دروست دەکات

خواكوڕك 
میدیا جیهانیەکان بە گرنگیەوە باس لەڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و هاوکات باس لە هەوڵەکانی ئێران دەکەن بۆ دروست کردنی لەمپەر بۆ شکست پێهێنانی پرسەکە.
لەو ڕوەوە کەناڵی ئەلعەرەبیە لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵی ئێرانیەکان دەکات بۆ ڕێگری کردن لە هەوڵەکانی سەرکردایەتی کورد تا ئەو پرسە نەگاتە ئامانج و لەو ڕوەوە ئاماژەیان بە سەردانی قاسم سولەیمانی کردووە بۆ شاری سلێمانی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە دژایەتی سەختی ئێرانیەکان کراوە بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ،لەو ڕوەوە ئاماژەی بە فشارەکانی ئێران لەسەر هەندێک بەرپرسی کورد کردووە بۆ ڕێگری کردن لەو هەنگاوە.

س:العربیە

Back to top button