مستەفا قەرەسوو: خەباتی پەكەكە تەنها لەدژی دەوڵەت نیە لەدژی هاوسەرگیریشە

خواكوڕك 

ئەندامی كۆنسەری سەرۆكایەتی كەجەكە و كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە مستەفا كەرەسوو، له‌ نووسينێكدا له‌ ژێر ناونيشانى سه‌رهه‌ڵدان له‌ دژى مۆدێرنيته‌ى كاپيتاڵيزم كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى يه‌نى ئوزگور پۆله‌تيكا دا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، داواى له‌ كورد كردووه‌، بۆ ده‌وڵه‌ت تێمه‌كۆشن، به‌ڵكو بۆ سۆسياليزم تێبكۆشن.

مستەفا كەرەسوو لە نووسینەكەی دا ئاماژە بەوەش داوە كە كورد دەبێت بۆ جيهانێكى بێ هاوسه‌رگيرى و بێ ده‌وڵه‌ت تێبكۆشن دەشلێت، پرسى هێنانه‌دى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و به‌ ده‌وڵه‌ت بوونى كوردستانى به‌ ئامانجێكى دواكەوتووانەیە،ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌وان له‌ دژى ئاواكردنى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ تێده‌كۆشن و بڕوايان به‌وه‌يه‌، دەبێت جيهانێكى سۆسياليستى دروست ببێت”.

هەر لە نووسینەكەی دا مستەفا كەرەسوو دەشلێت،  پێويسته‌ گه‌ل خۆى ده‌سه‌ڵاتدارێتى خۆى بكات. ديموكراتى راسته‌قينه‌ و سۆسياليزم ئه‌نجامى جڤاتێكى ديموكراتى و سيستيماتيكى ئه‌وتۆيه‌ كه‌ كۆنفيدراڵى ديموكراتيكى تێدا سه‌رده‌كه‌وێت، هەروەها كەرەسوو، تێڕوانينه‌كانى ماركس و ئه‌نگلسى وه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌كارهێناوه‌ و روونيكردووه‌ته‌وه‌، ئازادى كوردان له‌ سۆسياليزمدايه‌”.

كەرەسوو زیاتر دەنووسێت، جارێكى ديكه‌ ده‌ڵێين ئێستا كاتى رامانى جيهانێكى بێ ده‌وڵه‌ته‌. بێ سه‌رپه‌رشت. بێ ئاغا. بێ ژن. بێ پياو، ده‌سه‌ڵاتى بێ ده‌وڵه‌ت، جيهانێكى بێ ژن و پياو بێته‌ به‌رهه‌م. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئايدۆلۆژى، رامانى ئازادى بێته‌ به‌رهه‌م، سه‌باره‌ت به‌ ئاڵاش، ئه‌و به‌رپرسه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئاڵاى كۆنفيدراڵيزمى ديموكراتيك وه‌ك ئاڵاى خۆيان ده‌ناسن و ئاڵاى كوردستان به‌ ئاڵاى خۆيان ناناسن”.

Back to top button