هه‌موو حزبه‌كان له به‌ره‌یه‌كن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
خواكوڕك
مامۆستایه‌كی زانكۆ سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت” هیچ حزبێك له هه‌ریمی كوردستان دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نیه.
(د.حسامه‌دین گلی) پسپۆڕ له بواری سیاسه‌ت و مامۆستای زانكۆی رایگه‌یاندوه” ریفراندۆم ده‌رچه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌كان له كوردستان كێشه‌كانی نیوخۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ده‌شتوانرێت له رێگای ئه‌م پرسه‌وه په‌رله‌مانیش كارابكریته‌وه و ئه‌و گرفته سیاسیانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ری پیویستی بۆ بدۆزرێته‌وه.
مامۆستاكه‌ی زانكۆ ئه‌وه‌شی گوتوه”پێویسته مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كوردستان وه‌كو خۆی ببینین، چونكه مه‌ترسییه‌كان جدیترن له كێشه‌ی حزبه‌كان،بۆیه گرنگه رێكبكه‌ون له سه‌ر ئه‌وه‌ی به چ میكانیزمێك په‌رله‌مانیش كارابكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌شی بینین هه‌موو حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك دژی بێت، به‌ڵام ته‌نها چۆنیه‌تی ریككه‌وتنی ماوه له نێوان خۆیاندا، په‌رله‌مانیش به‌و شیوازه ده‌توانرێت كارابكریته‌وه،بۆیه كارا نه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تائیستا كۆتایی دونیا نیه و ده‌توانرێت كارابكرێته‌وه، كوردستانیش ده‌رفه‌تێكی باشی له به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، مامۆستا حسامه‌دین رایگه‌یاند: گۆران ده‌بێ گیر نه‌بی به‌ڵكو له رێی ریفراندۆمه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بچێت، بۆیه گۆران نابێ به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هجه‌ی ئێستا كاری پێده‌كات چونكه دواجار سڕ ده‌بێت،بۆیه باشتره گۆڕان نه‌ك ته‌نیا بۆ پارتی، بۆ هه‌موو حزبه‌كانی تریش پێداچوونه‌وه به‌و خۆ گیركردنه بكات كه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی هه‌یه‌تی، ئه‌مه بۆ لایه‌نه‌كانی تریش به‌رامبه‌ر یه‌كتریش هه‌روایه، پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ پرسه‌كان بكه‌ن.