عێراق بۆ توركیا: له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی بۆردوومان وه‌ڵاممان ده‌بێ

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه‌ 25/4/2017 فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى سوپاى توركيا بۆردومانى چه‌ند ناوه‌ندێكى سه‌ربازيان له‌ شنگال كرد و له‌ ئاكامدا 5 پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و 8 پێشمه‌رگه‌ بريندار بوون، به‌شێك له‌ باره‌گا و بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ ئاماند گیران و خاپور گران، حكومه‌تی عێراقی به‌وه‌ڵام هات.

حكومه‌تى عێراق، به‌ سه‌رۆكايه‌تى (حه‌يده‌ر عه‌بادى) ئيدانه‌ى بۆردومانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى توركياى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى شنگالى كرد، له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هۆشداری دایه‌ توركیا، رایده‌گه‌ینێت كه‌نابێ سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل بكرێت.

 

Back to top button