حكومهتی ههرێم و حكومهتی بهلجیكا رێككهوتن بزانن لهسهر چی
خواكوڕك
ئێوارهی دوێنێ سێ شهممه حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ كرد و پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان دەدەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) هاتوه” ئێوارەی رۆژی سێشەممە 25/4/2017 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ (یان گامبۆن) جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و شاندێکی یاوەری کۆ بووەتەوە.
شاندەکە جەختی لەسەر هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ رێکخراووی تیرۆریستی داعش کردووەتەوە و ھەماھەنگی و ھاوکاریی نێوان پێشمەرگە و پسپۆڕانی سەربازیی وڵاتەکەیان لە بنکەکانی مەشقکردن بە پێشمەرگە، بەرز نرخاندووە، ”بەلجیکا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان زیاتر تۆکمە بکات بەشێوەیەک ھەموو بوارەکان بگرێتەوە“.
نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستووەتە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بەپێویستیشی زانیوە ”لەمبارەیەوە دیالۆگێکی جددی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەبێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ھاوکاریی ھەردوولا بکەن“.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەلجیکا رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە.