محه‌مه‌دی حاجی محمود: نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی رێگا به‌خۆی بدات ببێت به‌ كێشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان

خواكوڕك

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتیی کوردستان، ده‌ڵێت”پێویسته‌ هیچ لاینێكی سیاسی له‌ پارچه‌یه‌كی تری كوردستان ئارامی لایه‌كی تر تێك نه‌دات، و ره‌چاوی بارودۆخی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمیش بكرێت.

(محەمەدی حاجی مەحموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاندوه‌” ده‌بێت هه‌ر هێز و لایه‌نێكی سیاسی له‌ پارچه‌یه‌كی تری كوردستان هاتبێته‌ هه‌ریمی كوردستانه‌وه‌، رێز له‌ سه‌روه‌ری و خاكی باشوری كوردستان بگرێت، ره‌چاوی بارودۆخ و سیاسه‌تی هه‌رێم بكرێت و كێشه‌ درووست نه‌كه‌ن، بۆ ئێمه‌ و پاشانیش خۆیانی لێ بێ به‌ری بكه‌ن.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکرات باسی له‌وه‌شكردوه‌”هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌ ئه‌رزی واقیع هه‌موو دونیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كات، پێویسته‌ ره‌چاوی ئاسایش و ئارامییه‌كه‌ی بكرێت،پاراستنیشی ده‌بێته‌ هۆكاری گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی پاره‌چه‌كانی تری كوردستان، بۆیه‌ ھەر ھێز و لایەنێکی سیاسی سنووری کاو چالاکی لە پاشگری ناوی ھێزەکەدا دیارە، لەبەرئەوەی ھەر پارچەیەکی کوردستانیش لە ڕووی جوگرافیای سیاسییەوە سەر بە وڵاتێکە پێویستە کێشەی ھەر پارچەیەکیش لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بکرێت.

ووته‌كانی محەمەدی حاجی مەحموود له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ قرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچه‌ی شنگالی كرد و به‌هۆیه‌ وه‌ 5 پیشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و چه‌ندانی تریش بریندار بوون، هۆكاره‌كه‌شی هه‌ر هه‌مووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ سنوره‌كه‌.

Back to top button