ئه‌مریكا چی به توركیا گوت له سه‌ر بۆردومانی شنگال و چیایی قه‌ره‌چوغ
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا،سه‌باره‌ت به بۆردوومانی وسپای توركیا بۆ سه‌ر شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ له رۆژئاوای كوردستان به وه‌ڵام هات و رایدهگهێنێت”ئیمه ئاگادار نین و توركیا پرسی پێنه‌كردووین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند:ئیمه نیگه‌رانین له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال و چیایی قه‌ره‌چوخ، ئه‌نقه‌ره ئێمه‌ی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، بۆردومانه‌كه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه،
شایه‌نی باسه له بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا 5 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هید بوون و چه‌ندانی تریش بریندار بوون، چه‌ندین باره‌گای پێشمه‌رگه‌ش كراوته ئامانج، هه‌روه‌ها له چیایی قهرهچوخیش بۆردومان هه‌بووه و چه‌ندین چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراوه و برینداربوون به هۆی هێرشه‌كه.
له ههمانكادتا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كه نیشاندا و رایگه‌یاند بۆردوومانه‌كان مایه‌یی قبوڵ نیه.