ئه‌ردۆگان:دڵگرانین به‌ شه‌هید بوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئاكامی هێرشه‌كانمان

خواكوڕك

سه‌رۆك كۆماری توركيا سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدبوونی 5 پێشمه‌رگه‌ له‌ ئنجامی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا له‌ شنگال رايگه‌ياند، دڵگرانين بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له‌ ئاكامى هێرشه‌كانمان گيانيان له‌ده‌ستدا.

سه‌رۆك كۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان) له‌ تتویتیكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، نوسیویه‌تی” بەدڵنیاییەوە ئـۆپەراسیۆنی ھێزەکانمان لە شنگال دژی پێشمەرگە نەبووە، زۆریش دڵگرانین بۆ ئـەو پێشمەرگانەی گیانیان لە دەستدا.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ رێگا ناده‌ين شنگال ببێته‌ بنكه‌يه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق و سوریا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت هه‌ر زوو، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌شیك له‌ حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ توندی ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كه‌یان كرد و داواین كرد په‌كه‌كه‌ شنگال چۆڵبكات.

Back to top button