بۆریه‌كی نه‌وت له‌ كه‌ركوك ته‌قێندرایه‌وه‌

خواكوڕك

شه‌وی رابردوو له‌ شاری كه‌ركوك بۆری نه‌وتی بای حه‌سه‌ن ته‌قیندرایه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگه‌یاندوه‌” له‌ رێگای بۆمبه‌وه‌ بۆری نه‌وتی بای حه‌سه‌ن له‌ كه‌ركورك ته‌قیندرایه‌وه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ كاریگه‌ری زۆری نه‌بووه‌ و چونكه‌ ئه‌و بۆریه‌یی ته‌قیندرایه‌وه‌ زۆر گه‌وره‌ نیه‌، ده‌توانریت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م چاكبكرێته‌وه‌.

Back to top button