ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر بۆمبارانكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌ڵام هات

خواكوڕك

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی دژی بۆمبارانكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ه‌نگ هات له‌ رێگای گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت” کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێزەکانی پێشمەرگەی هاوپەیمانی ئەمریکایان بۆردومان کردووە، كه‌ ئه‌مه‌ جێگای قبول نیه‌ لای ئێمه‌.

(ئادریان رانگین گالۆواری) گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندوە”بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شنگال و به‌ ئامانج گرتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ هاوپه‌یمانی سه‌ركی ئێمه‌ن له‌ شه‌ڕی تیرۆر، نیگه‌رانی كردووین، به‌ توركیاشمان راگه‌یاندوه‌” كه‌ ئه‌م  جێگای نیگه‌رانی و مه‌ترسی ئێمه‌یه‌ و قبوڵكراو نیه‌.

 

بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دوێنێ ئیواره‌ له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا (ره‌جه‌به‌ ته‌یب ئه‌ردۆگان) دڵگرانی خۆی بۆ شه‌هید بوونی 5 پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند.

Back to top button