مه‌سرور بارزانی: داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ توركیا ده‌كات و ئومێد ده‌خوازێت بۆمبارانی پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بووبێت

خواكورك

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شنگال،  ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” بۆردومانەکە چاوەڕوان نەکراو بوو، دوای روونكردنه‌وه‌شمان كردووه‌.

بە پێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمەریکی، (مەسرور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە”هێرشی توركیا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو،ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌مه‌ سوپای توركیا شنگال بۆردوومان بكات، له‌ پێشوودا ته‌نها ناوچه‌ سنورییه‌كانی بۆردوومان كردووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ داوای روونكردنه‌وه‌مان له‌ ووڵاتی توركیا كردووه‌، ئومیدیش ده‌كه‌ین بۆردوومانه‌كه‌ به‌هه‌ڵه‌ بووبێت،بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” كه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمی توركیا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ نه‌داوه‌.

 

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێت” بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 25/4/2017 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لەسەر چیای شنگال بۆردومان کرد و دوو ڕۆکێتیش بەر بارەگایەکی پێشمەرگەکانی لیوای تایبەتیی 2 کەوتن و بەو ھۆیەوە 5 پێشمەرگە شەهیدبوو ن و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش و بریندار بوون.

Back to top button