ریال پاش شكست چاوی له‌ سی خاڵ و سه‌ركه‌وتنه‌

خواكوڕك

بریارە ئەمرۆ چوار شه‌ممه‌ لەیارییەكانی گەڕی (34)ی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی (ریال مەدرید و دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا) رووبەرووی یەكترببنەوە.

یارییەكەی نیوان هه‌ردوو یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ كاتژمێر (10:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ریازۆر) لەشاری لاكەرۆنیا بەرێوەدەچێت، ریال مەدرید لەم هەفتەیەدا لەكلاسیكۆ دۆرا و بەفەرمی پێشەنگی بۆ یانەی بەرشلۆنە بەجێهێشت بەڵام یارییەكی دواخراوی هەیە بەرامبەر یانەی سێلتافیگۆ، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌م یارییانه‌ی ماوه‌ بیباته‌وه‌، هه‌رچی لاكه‌رۆنیاش هه‌یه‌ لەم وەرزە بە ئاستێكی باش تێپەرنابێت و بە كۆكردنەوەی (31) خاڵ پلەی (16) ریزبەندی گرتووە و لەدواین شەش یاریدا تەنها یەك بردنەوەی تۆماركردووە.

لەم یارییەشدا بەهۆی كارتی سوورەوە ، سێرجیۆ رامۆس بەفەرمی بەشداری لەیارییەكەدا ناكات.

Back to top button