گۆڕان ترسی لە كارا كردنەوەی پەرەلەمان هەیە
خواكوڕك
پاش ئەوەی مەسرور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی رایگەیاند، كەس مزایەدە بەكارا كردنەوەی پەرەلەمان نەكات، چونكە كەس بەقەدەر پارتی حەزی بەكارا كردنەوەی پەرلەمان نیە، سەرچاوەیەك لەناو گۆڕان ئەو قسانەی مەسرور بارزانی بە ئاماژەیەك بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان دەزانن، پێیان وایە ئەگەری كارا كردنەوەی پەرلەمان هەیە، ئەمەش ترسێكی لەناو گۆڕان دروست كردووە”.
هەڵسوراوێكی تر گۆڕان درەو مەهدی رایگەیاندووە،نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری بزووتنەوەکەی داوە بە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان و لەوێوە بڕیار دەدرێت لەسەر گۆڕانکارییەکان و بۆچوونی بزووتنەوەی گۆڕان لەوێوە دەردەچێت، دواجار گوتەبێژی گۆڕانیش پەیامەکە دەگەیەنێت، بۆیە لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیاکان، قادر حاجی عەلی، کۆمەڵێک قسەی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم کردووە، من وەک خۆم لەگەڵیدا نیم و دەلێت گۆڕان لەسەر كارا كردنەوەی پەرلەمان و پرسی ریفراندۆم دابەش بوونە بەسەر دوو بەرە”.
هەر لەو بارەیەوە هەڵسوراوێكی گۆڕان رایگەیاندووە گۆڕان هەموو گرەوی چارەنووسی خۆی بە كارا كردنەوەی پەرلەمان بەستۆتەوە، وە لەئێستادا گۆڕان ترسی لە كارا كردنەوەی پەرلەمانی هەیە، دەلێت گۆڕان هیچ زەمینەیەكی نیە بۆ هیچ گۆڕانكاریەك لە خیتابی سیاسی و ترسی لە ئەگەری كارا كردنەوەی پەرلەمان هەیە، چونكە تاكە بیانووی گۆڕان بۆ بەشداری نەكردن لەهیچ دانووستاندنێك بوونی كارا كردنەوەی پەرلەمانە”.