هۆكاری هێرشی توركیا بۆ سەر پەكەكە لە شنگال ئاشكرا دەبێت

 

خواكوڕك 

بەپێی بەیاننامەی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەرێگای سوریاوە، بۆمبی گواستۆتەوە بۆ توركیا و بەم بۆمبانە بنكەی پۆلیسی لە توركیا كردۆتە ئامانج، بۆیە لەوەڵامی ئەو هێرشەی پەكەكە دا ئێمە هێرشمان كردە سەر پەكەكە لە چیای قەراچوغ و شنگال هێرشەكانیشمان بەردەوام دەبێت تا پەكەكە لە چیای شنگال بێت”.

لەبەرامبەر دا مەسرور بارزان راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی دەلێت هیوادارین بۆردوومان كردنی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بەهەڵە بوبێت، دەلێت ئێمە داوامان لە توركیا كردووە، روونكردنەوە لەسەر ئەو هێرشە بدات”.

هەر لەسەر ئەو پرسە جێگیری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی (كۆسرەت رەسوڵ) دەلێت بۆردوومانکردنی شنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە هەروەها كۆسرەت رەسوڵ دەشلێت  شتێکی خراپ کراوە، دەبووایە بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە کرابا. ئێمە دژی ئەوەین هێز بەکاربێت لە هەر لایەکەوە بێت، بەتایبەتیش لەلایەن تورکیاوە، کە ئێستا خۆی ئامادەکردووە هێرش بکاتە سەر کوردستان یان شنگال. لەڕووی یاسای نێودەوڵەتیش ئەوە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە وڵاتێک لەنێو وڵاتێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات”.

ئادریان رانگین گالۆواری، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بۆردومانەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبێ ھەماھەنگی ئەمریکا و ھاوپەیمانی دژی رێکخراوتی تیرۆریستی داعش بارەگای پێشمەرگەی هاوپەیمانمان لە چیای شنگال بۆردومان کردووە”.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، كە ئەو هێرشەی توركیا بۆ سەر چیای شنگال و پێشمەرگە قابیلی قبوڵ نیە، بەڵام دەكرێت ئەوەش بلێین هۆكاری ئەو ئاڵۆزیانە پەكەكەیە لە شنگال، چونكە ئەو گوێ بەكەس نادات و بەردەوامە لەمانەوەی لە چیای شنگال”.

شایانی باسە، دوای رزگارکردنەوەی  شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شارەکە جێگیر بوون و هەروەها بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەسەر چیای شنگال بۆردومان کرد و بارەگایەکی پێشمەرگەش کەوتە بەر بۆردومانەکە كەوت”.

 

Back to top button