برێت ماكگۆڕك: ئەو هێرشانە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی هاوپەیمانەکانی ئێمە

خواكوڕك 

نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەلێت تورکیا هیچ هاوئاهەنگییەکی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان نەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە. ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان راستەوخۆ گەیاندووەتە حکومەتی تورکیا”.

برێت ماكگۆڕك لە توویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر شنگال رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانە بە شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە بەهۆی هێرشەکەی تورکیا دەلێت ئەو هێرشانە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی هاوپەیمانەکانی ئێمە لە شەڕی دژی داعش، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە”.

 

شایانی باسە پێشتر ئادریان رانگین گالۆواری، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بۆردومانەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبێ ھەماھەنگی ئەمریکا و ھاوپەیمانی دژی رێکخراوتی تیرۆریستی داعش” بارەگای پێشمەرگەی هاوپەیمانمانی لە چیای شنگال بۆردومان کردووە.

Back to top button