ئێران: هێرشی توركیا بەتایبەتی لە شنگال مایەی قبوڵكردن نیە

خواكوڕك 

بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هۆشداریدا لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق و دەلێت تاران قبوڵ ناكات، هێرش بكرێتە سەر خاكی عێراق “بەتایبەت شنگال”.

بەهرام قاسمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا راشی گەیاند، هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی باكوری عێراق بەتایبەت ” ناوچەی شنگال” شایانی قبوڵكردن نیە، دەلێت”ئەو هێرشانە پێشلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكانەو هۆشداری ئەوەشیدا لەبەردەوامیدا كاردانەوەی جۆراوجۆری لێدەكەوێتەوە”.

شایانی باسە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەسەر چیای شنگال بۆردومان کرد و بارەگایەکی پێشمەرگەش کەوتە بەر بۆردومانەکە كەوت”.

 

Back to top button